سەرۆك بارزانی ساڵی نوێ لە خەڵکی کوردستان پیرۆز ده‌كات

هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌خوازێت

K24 - ھەولێر

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیامێكدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكات و ھیواخوازە ساڵی داھاتوو ساڵی خۆشی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بێت.

سەرۆك بارزانی لە تویتێکدا لە ھەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، پیرۆزبایی سەری ساڵ نوێی 2018 دەکات و نووسیویه‌تی: "هیوادارم ساڵی 2018 ساڵی خۆشی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بێ بۆ گشت جیهان".