گاردیانی به‌ریتانی: خۆپیشانده‌رانی ئێران خامه‌نه‌یی و سوله‌یمانییان كردووه‌ته ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستیپێكرد، تا ئێواره‌ی شه‌ممه، زیاتر له 20 شاری گه‌وره‌ی گرتووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ش بگریته‌وه.
وه‌ك رۆژنامه به‌ریتانییه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، هه‌وڵی په‌رته‌وازه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ن، كه له سه‌ر ئاستی نیشتمانی له دوای 2009 به گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان داده‌نرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ئه‌پێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران راگیراون و فلته‌ركراون، هاوكات له رێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، هه‌وڵی كپ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زی خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "خۆپیشاندانه‌كان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕی له بارودۆخی ئابووری وڵاته‌كه ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام ئێستا خه‌سڵه‌تێكی سیاسی وه‌رگرتووه و درووشم و هوتافه‌كانی له خۆپیشاندانه‌كانی پێشتر ناچن، ته‌نانه‌ت داوای لادانی عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران ده‌كه‌ن".
گاردیان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆرێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو باڵی ریفۆرمخوازان و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئۆپۆزیسیۆن، تا ئێستا سه‌ریان له‌وه سوڕماوه چۆن بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه بكه‌ن".
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه به درووشمی خۆپیشانده‌ران ده‌كات، كه به‌ره‌نگاری بنه‌ما و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كان كۆماری ئیسلامی ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان به‌رامبه‌ریان بمێننه‌وه.
درووشمه‌كانی وه‌ك "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"، كه ئاماژه‌یه بۆ مه‌رگی خامه‌نه‌یی، دژایه‌تیكردنی سیاسه‌تی هه‌رێمی ئێران به درووشمی "له سووریا وه‌رنه ده‌ره‌وه"، یاخود "بیر له ئێمه بكه‌نه‌وه، بۆ ئێران گیانمان به‌خت ده‌كه‌ین، نه‌ك بۆ غه‌ززه و لوبنان"، له هه‌مان كاتدا ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی دوایین شا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی شۆك كردووه، هه‌روه‌ها كه‌مترین رێژه‌ی خۆپیشانده‌رانیش هوتافی پشتیوانی بۆ كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی وه‌كو میر حوسێن موسه‌وی و مه‌هدی كه‌رووبی ده‌ڵێنه‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گوتنه‌وه‌ی ئه‌و هوتافانه‌ش، جموجۆڵه هه‌رێمییه‌كانی ئێرانه له ناوچه‌كه، كه راسته‌وخۆ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسداران سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، به‌و پێیه‌ی ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه ته‌رخان ده‌كرێت كه تاران وه‌ك چڕنووكی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كارییان ده‌هێنێت.
ا. م