كڵۆپ به‌ربه‌رستی له رۆیشتنی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا دروست كرد
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربەی سەرچاوە جیهانیەکان بڵاوییان کردۆتەوە کە فلیپ کۆتینیۆ لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌م گواستنه‌وه‌یه هاته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا و بریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپول گەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی فلیپ کۆتینیۆ و چاوەرێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا له لێدوانێكی یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوولی بڵاو كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه كڵۆپ نایه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستبه‌رداری كۆتینهۆ بێت و ده‌یه‌وێت بۆ هاوینی داهاتوو بیفرۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كڵۆپ گوتویه‌تی: ئێمه ڤان دایك ـمان به 75 ملیۆن پاوه‌ند كڕیوه و پلانمان بۆ به‌هێزكردنی یانه‌كه داڕشتووه، بۆیه ده‌ستبه‌رداری كۆتینهۆ نابین.
یانه‌ی بارسێلۆنا تائێستا 4 گرێبه‌ستی فه‌رمی بۆ كڕینی فلیپی كۆتینهۆ پێشكه‌شی لیڤه‌رپوول كردووه، دوایینیان بڕی 135 ملیۆن پاوەند بوو كه پێشبینی ئه‌وه كرابوو به‌م نرخه رووبكاته بارسا.