ئوستراليا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی ئوسترالیا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی, كه شه‌ش فڕۆكه‌ی جۆری سوپه‌ر هۆرنێت F/A-18Fـه‌ن، له عێراق ده‌كێشێته‌وه، ئه‌مه‌ش له دوای راگه‌یاندنی تێكشكاندنی داعش هات له عێراق.
وێبسایتی یوكه‌ی دیفێنسی ئوسترالی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاته له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014ه‌وه وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌ستی به هێرشه ئاسمانییه‌كان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌م وێبسایته، ئوسترالیا ته‌نها ئه‌و فڕۆكانه‌ی ده‌هێڵێته‌وه كه له ئاسمان سووته‌مه‌نی ده‌داته فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هاوكارییه‌كانیشی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رده‌وام ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئوسترالیا له سه‌ربازگه‌ی تاجی باكوورى به‌غدا ده‌مێننه‌وه، كه ژماره‌یان 300 راوێژكاره و به‌رده‌وام ده‌بن له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزه عێراقییه‌كان.
هه‌فته‌ی رابردوو مایرز پاین، وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا رایگه‌یاند، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌ركه‌وت، داعش تێكشكاوه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌كشێننه‌وه.
ا. م