به‌غدا ده‌یه‌وێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م 4 دۆسیه‌یه بكات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی رایگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر پیویستی ده‌ستپیكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان و به‌غداش ده‌یه‌وێت گفتوگۆ له‌سه‌ر 4 دۆسیه بكات.
رۆژنامه‌ی "الصباح الجدید"ی عێراقی له زاری حه‌دیسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتوگۆ له‌نێوان حكوومه‌تی به‌غدا و هێزه سیاسییه كاراكان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارێكی پێویسته و به هه‌نگاوێكی درووست داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ن.
به گوێره‌ی گوته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر چوار دۆسیه ده‌كاته‌وه، ئه‌وانیش خاڵه سنوورییه‌كان به فڕۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه، بیره نه‌وتییه‌كان، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه.
حه‌دیسی بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، تا ئێستا هیچ شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردووه و ده‌ڵێت: "گوێبیستی ئه‌وه‌بووینه كه ده‌توانرێت شاندی لایه‌نه سیاسییه‌كان و حزبه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، چونكه كێشه‌كان په‌یوه‌ندی به هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، حه‌دیسی راشیگه‌یاندووه، به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ لێژنه ته‌كنیكی و مه‌یدانییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: بغداد الیوم
ا. م