جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: هه‌ڵه‌كانی رابردوو به‌رامبه‌ر به ئێران دووباره ناكه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵه‌كانی رابردوو به‌رامبه‌ر به ئێران دووباره ناكه‌نه‌وه و پشت له گه‌لی ئێران ناكه‌ن له خه‌باته‌كه‌یان له دژی رژێم.
مایك پێنس، له زنجیره تویتێكدا، هه‌ڵوێسته‌كانی ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به "هه‌ڵه و شه‌رمه‌زاری" وه‌سف كرد به‌رامبه‌ر به ئێران و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نابنه‌وه.
پێنس له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی پێشوو ده‌سته‌وه‌ستان مایه‌وه و خه‌بات و به‌رگری گه‌لی ئێرانی پشتگوێخست له دژی رژێمی سه‌ركوتكاری ئێران".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌وڵ و خه‌باتی ئێستالا گه‌لی ئێران له دژی رژێم، هیوابه‌خشه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئازادی هه‌وڵده‌ده‌ن، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، لێناگه‌ڕێن و رێگه‌ناده‌ن ئه‌و به‌رگرییه بكه‌وێت.
ا. م
As long as @RealDonaldTrump is POTUS and I am VP, the United States of America will not repeat the shameful mistake of our past when others stood by and ignored the heroic resistance of the Iranian people as they fought against their brutal regime... (1/2)
— Vice President Mike Pence (@VP) January 1, 2018
(2/2)...The bold and growing resistance of the Iranian people today gives hope and faith to all who struggle for freedom and against tyranny. We must not and we will not let them down. #IranProtests
— Vice President Mike Pence (@VP) January 1, 2018