گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "العرب" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كی، ره‌وشه‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و به‌غدا داوا ده‌كات په‌له له ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا، له لاپه‌ڕه (3)ی ژماره‌ی (10857)ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا گۆڕانكاری له هه‌ڵوێستی عه‌بادی روویداوه و ده‌یه‌وێت په‌له له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بكات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، عه‌بادی ده‌ستبه‌رداری مه‌رجه‌كانی پێشوو بووه، له سه‌رووی هه‌موو مه‌رجه‌كانیشه‌وه، راگه‌یاندنێكی راشكاوانه بوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی 25ی ئه‌یلوول، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه پێشتر وه‌ك مه‌رجی سه‌ره‌جی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان باسی ده‌كرا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گۆڕانكاری له هه‌ڵوێستی عه‌بادی، خۆی له چه‌ند هۆكارێك ده‌بینێته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه‌مبوونه‌وه‌ی گوشاری حزب و لایه‌نه شیعییه‌كان كه له ئێرانه‌وه نزیكن، به‌تایبه‌تیش سه‌ركرده‌ی حزبه شیعییه‌كان، له پێش هه‌مووشیانه‌وه حزبی ده‌عوه به سه‌ركردایه‌تی نووری مالیكی.
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی ده‌كات، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان، ترسی عه‌بادییه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له دژی سیاسه‌تی حكوومه‌ت و ترسی له‌وه هه‌یه، زۆربه‌ی ناوچه و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش بگرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵی رابردوو له سلێمانیش روویدا.
هاوكات سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان له شاره‌كانی ئێران، ئه‌و ترسه‌ی به‌غدای زیاتر كردووه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ره‌نگه له داهاتوودا، له رێگه‌ی شاره كوردییه‌كانه‌وه بگاته عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌میر كه‌نانی، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، هه‌موو لایه‌نه‌كان ویستی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك ده‌ستپێشخه‌ری نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری گفتوگۆكان بكات.
هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات، بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق راسته‌وخۆ چاودێری گفتوگۆكان بكات.
كه‌نانی راشیگه‌یاندووه، ئومێد ده‌كرێت هه‌فته‌ی ئایینده گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه، عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم، گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی باش و هه‌مووان پێشوازییان لێكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، چاودێران بۆچوونییان وایه، له داهاتوودا، شه‌پۆلێكی توندی ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر له عێراق سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی شه‌ڕی دژی داعشیان كردووه.
ا. م