10 گرێبەستە مێژووییەکانی گواستنەکانی زستانە

بەردەوام لە بازاری گواستنەوهکانی زستانە ململانێیەکی توند لە نێوان یانە ئەورووپاییەکان بهدیكراوه، بهوپێیهی یانهكان دهیانهوێت له ناوهراستی خولهكان خاڵی لاواز و درزهكانیان له گواستنهوهی زستانه به كڕینی یاریزانی زیاتر بۆ قۆناخی دووهم بههێز بكهن، لێرهدا باس لهو 10 گرێبهسته مێژووییه دهكهین كه له گواستنهوهی زستانه واژۆ كراون.
1ـ گۆنزالۆ ھێگواین، ھێرشبەری ئارجێنتینی، لە ساڵی 2007 بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ، لە یانهی رێڤەرپلێتەوە گواسترایەوە ریال مەدرید.
2- مارسێلۆی باڵی چەپی بڕازیل, لە 2007 بە بەھای 6.5 ملیۆن یۆرۆ، لە فلۆمێنزی برازیلیەوە ھاتە مێرێنگێ، تا ئێستاش یەکێکە لە باشترین بەرگریکاری چەپ لە جیھان.
3- ئیڤان راکێتیچی کرواتی، لە 2011 بە 18 ملیۆن یۆرۆ لە شالکێی ئهڵمانیا ڕوویکردە سیڤیلیای ئیسپانیا, دواتریش لەبەر ئاست بەرزی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.
4- لویس سوارێز ھێرشبەری ئۆورگوایی، لە 2011 لە ئایاکس ھۆلەندی بە 26.5 گواسترایەوە لێڤەرپولی ئینگلیزی, ئێستاش لە بارسێلۆنا باشترین ئاست پێشکەش دەکات.
5- فێرناندۆ تۆرێسی ھێرشبەری ئیسپانی، لە 2015 بە گواستنەوەیەکی ئازاد و بە شێوەی خواستن ھاتە ریزی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
6- دانی ئالڤێش بەرگریکاری برازیلی، لە 2003 بە 550 ھەزار یۆرۆ لە یانەی باھیای بهرازیلی پەیوەندی بە سیڤیلیاوە کرد، دواتر لهگهڵ بارسێلۆنا بووە خاوەنی زۆرترین ناسناو لەسەر ئاستی ئەورووپا.
7- کاسێمێرۆ ناوەڕاستکاری برازیلی، لە 2013 لە یانهی ساوپاولۆ بە بەھای 6 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریال مەدرید، لە دوو وەرزی رابردوو زۆرترین سوودی بۆ مێرێنگێ ھەبووە.
8- خافیێرماسکێرانۆ ناوەراستکاری ئارجێنتینا، له 2007 لە وێستھام یونایتدەوە بە بڕی 22.4 ملیۆن یۆرۆ، روویکردە لیڤەرپول.
9- تیاگۆ سێلڤا بەرگریکاری برازیلی, لە 2009 نرخی گواستنەوەی لە فلۆمێنزیەوە بۆ ئایسی میلان تەنھا 10 ملیۆن یۆرۆ بوو، ئێستاش لە پاریس سانجێرمان باشترین بەرگریکاری ئەورووپایە.
10ـ کیڤن دی برۆینی بالجیكا و درووستکەری یاری، لە 2014 لە چێڵسی لەندەنیەوە پەیوەندی بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ چووه ڤۆڵفسبۆرگی ئاڵمانیا کرد.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
.jpg)