لایه‌نه‌كانی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكۆكن

"ده‌بێت حكومه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c7d67f87-dbe5-4e2f-892b-03190c2c13d3/010218WZC.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لایەنە سیاسییەکان لە بارەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆچوونیان جیاوازەو زۆربەیان لەگەڵ ئەوەدان بەغدا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکات نەك لایەنە سیاسیەکان ئەندامێکی جڤاتی گۆڕان رایدەگەیەنێت "ئەو بەرەی ئێمە پێکمان هێناوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکەین".

هەولێر و بەغدا له چاوەروانی دەستێکردنی گفتوگۆكاندان، هەولێر ئامادەیە و بەغداش تا ئێستا تەنها لە راگەیاندنەکان داوای گفتوگۆ دەکات، لە نوێترین هەڵوێستیدا گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ حزبەکان گفتوگۆ بکەین، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیدەکاتەوەو ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە دەڵێت "ئەم هەڵوێستە بۆ تێکدانی یەکریزی نێوماڵی کوردە" پێشی باشە تەنها حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکات.