بارسێلۆنا به شاندێكی گه‌وره‌وه له یه‌كلاییكردنه‌وه گرێبه‌ستی كۆتینهۆ نزیك بۆته‌وه
میدیاكانی ئه‌ورووپا به‌گشتی و ئیسپانیا به تایبه‌تی له چاپی ئه‌مڕۆیان چاره‌نووسی فلیپی كۆتینهۆیان كردۆته بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه و ده‌زگاكانیان.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه یه‌كه‌مجاره لیڤه‌رپوول به‌مجۆره له گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسا نه‌رمی بنوێنێت، چاوه‌ڕوانی بارسێلۆنا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نرخی كڕینی فلیپی كۆتینهۆ بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه لیڤه‌رپوول له مانه‌وه‌ی كۆتینهۆ بێهێوا بووه و كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی بارسێلۆناش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆتینهۆ له له‌نده‌ن به‌رده‌وامه.
(جۆ رابیشیان) و (جۆلیانۆ بۆتۆلسكی) كه هه‌ردووكیان به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆتینهۆن ئومێدێكی زۆریان داوه‌ته بارسێلۆنا، به مه‌رجێك باوردۆخی گرێبه‌سته‌كی كۆتینهۆ باشتر بكه‌ن، به‌ڵام بارسا جارێ له 130 ملیۆن یۆرۆ چه‌قیوه و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی په‌له‌به‌ندی نرخه‌كه‌ی زیاد بكات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیاش، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆتینهۆ سه‌ركردایه‌تی دانیشتنه‌كان ده‌كات، یه‌كه‌مجاریشه بارسێلۆنا به شاندێكی گه‌وره بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانێك گفتووگۆی فه‌رمی بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتینهۆ له بارسێلۆنا نووسیویه‌تی: له‌گه‌ڵ گه‌یشتن ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بۆ كه‌ته‌لۆنیا، عوسمان دێمبلی وه‌ك یاریزانێكی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سێكوچكه‌یه‌كی نوێ له هێڵی پێشه‌وه‌ی بارسا دروست ده‌بێت كه خۆی له (مێسی، كۆتینهۆ و سوارێز) ده‌بینێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیاش، له چاپی ئه‌مڕۆی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئیداره‌ی لیڤه‌رپوول به دوای شوێنگره‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ر، تۆماس لیماری یاریزانی مۆناكۆی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی كۆتینهۆ هه‌ڵبژاردووه.