یۆرگن كڵۆب به خێرایی شوێنگره‌وه‌ی كۆتینهۆی ده‌ستنیشان كرد
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا یۆرگن كڵۆپ له مانه‌وه‌ی كۆتینهۆ بێهیوا بووه و به‌خێرایی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 4 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا ئاشكرای كردووه كه كۆتینهۆ هه‌نگاوی زۆری به ئاراسته‌ی بارسێلۆنا بڕیوه، بۆیه كۆتینهۆ كه‌وتۆته خۆی و ده‌یه‌وێت به خێرایی شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاو بدۆزێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیڤه‌رپوول 90 ملیۆن یۆرۆی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی تۆماس لیماری ناوه‌راستكاری یانه‌ی مۆناكۆ ته‌رخانكردووه.
كڵۆب ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ رۆیشتنی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا، راسته‌وخۆ لیمار بكاته شوێنگره‌وه‌ی له پێكهاته‌ی یانه‌كه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا، تۆماس لیمار دوای ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی وه‌رزی رابردوو له خولی فره‌نسا و چامپیۆنزلیگ پێشكه‌شی كرد چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره گرێبه‌ستی فه‌رمیان پێشكه‌ش كردووه، دیارترینیان یانه‌كانی (چێڵسی، ئارسێناڵ، یوڤێنتۆس، تۆتێنهام و بارسێلۆنا).
تۆماس لیماری ته‌مه‌ن 22 ساڵ، ماوه‌ی 3 وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی مۆناكۆ ده‌كات و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نساش كراوه.