پۆچیتینیۆ یه‌كه‌مجار به‌م شێوه‌یه باسی رۆیشتنی هاری كه‌ین بۆ ریال مه‌درید ده‌كات
راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر هاری كه‌ین ئاره‌زووی رۆیشتن له یانه‌كه‌ی بكات رێگه‌ی لێ ناگرێت.
ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی له باره‌ی ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی هاری كه‌ین بۆ ریال مه‌درید ده‌ڵێت: هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه.
پۆچیتینیۆ ده‌شڵێت: وه‌كو راهێنه‌ری تۆتێنهام دووپاتیده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید ئۆفه‌ر بۆ كڕینی هاری كه‌ین پێشكه‌ش بكات ره‌تیده‌كه‌مه‌وه، چونكه هاری لێره ده‌مێنێته‌وه و پێویسته ئه‌وه تێبگه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه خۆی داوای رۆیشتن بكات وه‌ك گاریس به‌یڵ و مۆدریچ ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه، ئه‌و كاته قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا ئه‌وان داوای رۆیشتنیان نه‌كردووه، ئێمه ئاره‌زوو ده‌كه‌ین هاری بۆ ساڵانێكی درێژ بمێنێته‌وه و لێره نازناوه‌كان بباته‌وه و گۆڵێكی زۆر تۆمار بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا پلانی ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین ئاشكرا كردووه، فلۆرێنتینیۆ پێرێز ئاماده‌یه گاریس به‌یل و 130 ملیۆن پاوه‌ند بداته تۆتێهام له پێناو گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین.
هاری كه‌ین ئه‌م وه‌رزه به 18 گۆڵ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی گرتووه و به 56 گۆڵیش پێشه‌نگی گۆڵكارانی 2017ـی له لیۆنێل مێسی وه‌رگرت.