فوئاد مەعسووم سوپای عێراق بە نەبەز وەسف دەكات

"گەورەترین نەبەردی تۆمار كردووە"

K24 - ھەولێر

فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق، سوپای عێراق بە نەبەز وەسف دەكات و رایدەگەیەنێت: "گەورەترین نەبەردیی نیشتمانیی لە مێژووی هاوچەرخی گەل و وڵاتەکەماندا تۆمار کرد و بەدەگمەن سوپایەکی نوێ توانیویەتی بەم بەهێزیی و لێوەشاوەییە خێراییە متمانە بە خۆی بکاتەوە".

ھەروەھا سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت: "لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 زۆر کەس لە ناوخۆ و دەرەوەش خەیاڵیان وابوو سوپاکەمان لەمەولا ئیتر شورای پارێزەری وڵات و هاووڵاتیی نابێت لەئاست مەترسییەکاندا، بەتایبەتیی مەترسیی تێرۆریستانی داعش کە لەهەموو لایەکی جیهانەوە هاتبوون. بەڵام ئەوەتا سوپاکەمان بە پاکردنەوەی بست بە بستی عێراق لە پیسیی تیرۆر ئەو خەیاڵەی پوچەڵ کردەوە لە میانەی زنجیرە سەرکەوتنە سەرنجراکێشەکانیدا، بە لێوەشاوەییە گەورە پیشەییەکەی کە نیشانیدا".

ئەم گوتانەی فوئاد مەعسووم، لە وتارێكیدا ھاتووە كە بە بۆنەی 6 كانوون یادی دامەزراندنی سوپای عێراق بڵاوكردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر لەلایەن چەندین چاودێری سیاسییەوە رەخنە لە فوئاد مەعسووم، گیراوە كە لەبارەی رووداوەكانی كەركووك بێدەنگی ھەڵبژاردووە، دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر لە داگیركردنی كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبیەوە، سەرۆك كۆمار سەردانی شارەكەی كرد، بەڵام ھەوڵەكانی لەپێناو ئارامی كەركووك ھیچ لێ شین نەبووەوە، بەڵكو سەردانی ئەو  ئێستا ھەڵمەتی تەعریبكردنەوەی گوندەكانی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكە دەستی پێكردووە.

ھ.م