بۆمبێكی داعش به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازانی عێراقدا ده‌ته‌قێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبكی چێندراو، به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازانی عێراق، له گوندی لهێبی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په، ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌رباز برینداربوون.
محمەد عومەر بەرپرسی کۆمیتەی یەکیتی لەقەرەتەپە به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاند، كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، بۆمبێكی چێندراو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازانی عێراق ته‌قییه‌وه، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی سریه‌یه‌كی عێراقی، له گوندی لهێب "عومه‌رمه‌ندان" دانرابۆوه، ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی گوته‌ی به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی، برینی ئه‌فسه‌ره‌كه سه‌خته و له ئێستادا له‌گه‌ڵ دوو برینداره‌كه‌ی دیكه، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گواستراوه‌ته‌وه یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی دیاله.
گوندی لهێب سەربەناحییەی قەرەتەپەیە و بەدووری 12 کێلومەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ناحییەکەوە، هه‌رچه‌نده لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای عێراقدایە، به‌ڵام ئێستا داعش لە و سنوورە جموجۆڵه‌كانی زیادکردووە .