جه‌هه‌په: له توركیا دادگا و داپه‌روه‌ری نییه
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا (جه‌هه‌په) كه‌مال كلچدارئۆغڵو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ده‌سه‌ڵاتی توركیا دژی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و كوده‌تاچییه‌كان تێناكۆشێت، به‌ڵكو پڕۆژه‌كانی دیموكراتیەكانی كرووه‌ته ئامانجی خۆی. ئاشكرایه كه په‌رله‌مانتار و رۆژنامه‌وان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی ده‌ستگیرده‌كات و زیندانیان ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاری له‌سه‌ر بدات".
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په ده‌شڵێت: "دادگای ده‌ستووری له توركیا خۆی راده‌ستی ده‌ستی سته‌م كردووه".
ھ.م