"كڵۆپ شوێنگره‌وه‌ی كۆتینهۆی ده‌ستنیشان كرد"
به گوێره‌ی میدیایه‌كی وه‌رزشی، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كۆتینیۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ریاز محره‌ز واژۆ ده‌كات.
كه‌ناڵی بی ئین سپۆرتی قه‌ته‌ری بڵاوی كرده‌وه، لیڤه‌رپوول له‌گه‌ڵ ریاز محره‌زی جه‌زائیری و یاریزانی لێسته‌ر سیتی گه‌یشتووه‌ته رێكه‌وتن و گرێبه‌ستیشی له‌گه‌ڵ واژۆ كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ریاز محه‌ره‌ز ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه پشكنینه پزیشكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و به‌رامبه‌ر 55 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێته یاریزانی رێدز و ده‌بێته گرانترین یاریزانی عه‌ره‌بی.
محره‌ز له دوای ڤان دایك ده‌بێته دووه‌مین گرێبه‌ستی زستانه‌ی لیڤه‌رپوول.
ریاز محه‌ره‌زی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له وه‌رزی 2015 ـ 2016 به باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا و پێشتر ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ لێسته‌ر سیتی بردۆته‌وه.