فراكسیۆنی بزووتنه‌وه: بازدان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا به ناشه‌رعیی ده‌زانین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، چوونی هه‌ر شاندێك له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، بێ په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئێستا و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌ی هه‌رێمیی، هیچ مانایه‌كی نییه و لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كورد و دۆزه ڕه‌واكه‌ی.
ئاری عه‌بدوللـه‌تیف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه، له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رانی حكومه‌تی ئیتیحادیی ده‌یه‌وێت، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت و بێگومان ڕیسی چه‌ندین ساڵه‌ی حكومه‌تداریی و دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانیمان ده‌بێته‌وه به خوریی.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه، سه‌ردان و په‌یوه‌ندیی لابه‌لای هه‌ر حیزب و لایه‌نێك، بێ هاوبه‌ندیی و ئه‌نجومه‌نێكی باڵای كوردیی، به ناشه‌رعیی و دوور له بنه‌ما هه‌رێمییه‌كه ده‌زانین و پێمان وایه ئاریشه‌كان قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه و كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌ویی كوردیش كه‌متر ده‌بێته‌وه.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ناكرێت هه‌ر حیزبێك خۆی بكاته نوێنه‌ر و ده‌مڕاستی كورد و باز بدات به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌رێمه‌دا، بێ بوونی گوتار و پاكێج و ڕاسپارده و داواكارییه‌كی هاوبه‌شی كوردانه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتن و شه‌راكه‌تی نیشتیمانی و قه‌زییه گه‌وره‌كه و چاره‌نووس و داهاتووی خه‌ڵكی كوردستان به‌ند ده‌بێت.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای دانوستانكاریی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ندیی نیشتیمانیی پێك بهێنرێت و ڕاسته‌وخۆش په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی بكات و حكومه‌تیش پێی هه‌ستێت، تا هێنده‌ی تر، سازشكردن و نه‌رمینواندن و خۆبچووككردنه‌وه مافه ده‌ستووریی و یاسایی و شه‌رعییه‌كانمان له‌ناو نه‌بات.