به‌په‌له.. راهێنه‌ری زاخۆ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
یانه‌ی زاخۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د یوسفی راهێنه‌ری قبوڵكرد و به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دوای شكسته‌كه‌ی زاخۆ له خولی نایابی عێراق به‌رامبه‌ر زه‌وڕا، محه‌ممه‌د یوسف ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خسته به‌رده‌م كارگێڕی یانه‌كه، دواتر كارگێڕی زاخۆ كۆبووه‌وه و به‌فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌یان قبووڵ كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان بیست و چوار، هشیار دوبانكی، وته‌بێژی یانه‌كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاسكرده‌وه و رایگه‌یاند به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و بڕیاریشدرا حه‌یده‌ر عوبێدی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری پێشوو له شوێنی محه‌ممه‌د یوسف سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی زاخۆ بكات.
زاخۆ له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕی وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق تامی هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه و به چوار دۆڕان و سێ یه‌كسان بوون له خانه‌ی نۆزده‌م و پێشكۆتایی ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بینرێت.