په‌یه‌ده: ئه‌مریكا مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كورد ناهێڵێت
K24 - ھەولێر
سیهانۆك دیبۆ، راوێژكاری هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) به كوردستان24 راگه‌یاند: "پلانی هه‌ره له‌پێشنه‌ی ئه‌مریكا له باكووری سووریا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌مریكا رێگه‌نادات كورد ببێته قوربانی پلانی نێوده‌وڵه‌تی".
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، لە راپۆرتێكدا بڵاوكردووه‌ته‌وه: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له داهاتوودا، 10 هه‌نگاوی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسی به‌رامبه‌ر به ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ده‌گرێته‌به‌ر و هاوشێوه‌ی هه‌رێمێكی لامه‌ركه‌زی له چوارچێوه‌ی سووریا دانی پێداده‌نێت، كه ئێستا هه‌سه‌ده كۆنتڕۆڵی كردووه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌م ناوچانه ده‌درێت كه رووبه‌ره‌كه‌ی 28 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، واتا 3 هێنده‌ی رووبه‌ری لوبنان ده‌بێت.
ھ.م