كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی پێشبینییه‌كه‌ش، به گشتی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و نزمترین پله‌ی گه‌رمی شاره‌كانی هه‌رێم له دهۆك ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمیش، له كه‌ركووك.
به گوێره‌ی پێشنبییه‌كانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، هه‌ولێری پایته‌خت به‌رزترین پله 18 پله و نزمترینیش 5 پله ده‌بێت.
نزمترین پله‌ی شاری سلێمانی 5 پله ده‌بێت و به‌رزترینیش 15، دهۆك له‌سه‌ر ئاستی سه‌نته‌ری شاره‌كانی كوردستان نزمترین پله ده‌بێت و 4 پله‌یه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی شاره‌كه‌ش، 16 پله ده‌بێت.
له كه‌ركووك نزمترین پله 7 و به‌رزترینیش 20 پله ده‌بێت، به‌و پێیه‌ش كه‌ركووك، به به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، گه‌رمترین شار ده‌بیت.
ا. م