"جه‌لادێكی داعش" له رێگه‌ی به‌رتیله‌وه له مووسڵ ئازادكرا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "عه‌كازی" سعوودی، موفتی داعش له مووسڵ، كه خاوه‌ن ریشێكی سپی پانه، له رێگه‌ی به‌رتیله‌وه ئازادكراوه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان له حه‌شارگه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری مووسڵ ده‌ستگیریان كردووه.
زوهێر جبووری، گوته‌بێژی میلیشیاكانی حه‌شد له مووسڵ، ئازادكردنی موفتیه‌كه‌ی داعشی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، حاڵه‌تی زۆری له‌و شێوه‌یه هه‌یه و به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی ره‌شوه‌وه، تیرۆریستان ئازاد ده‌كرێن.
جبووری بۆ وێبسایتێكی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاندووه، خۆی له‌و ناوچه‌یه بووه كاتێك هه‌واڵگری پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه و دوای ئه‌وه زانیاری‌یان له باره‌یه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه له به‌شی راستی مووسڵ، موفتی و جه‌لادی داعش بووه.
ئاشكراشی ده‌كات، دواتر ده‌ركه‌وت به‌رامبه‌ر به بڕێك پاره، ئه‌و موفتییه‌ی داعش ئازادكراوه، كه بڕه‌كه‌ی 7 هه‌زار دۆلاره.
ئه‌و جه‌لاده، به ئه‌بو عومه‌ر ناسرابوو له ریزه‌كانی داعش و یه‌كێك بووه له تیرۆریسته دیاره‌كانی رێكخراوه‌كه له مووسڵ و له به‌ردبارانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا، به‌شداری كردووه.
سه‌رچاوه: RT
ا. م