نێچیرڤان بارزانی: مووچەی ھیچ وەزارەتێك لە بەغداوە نەگەیشتووەتە ھەرێمی كوردستان

"لە وردبینیكردن لە داھات و فرۆشی نەوت ھەنگاوی باشمان بڕیووە"

K24 - ھەولێر

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی خستەروو ئاشكرای كرد، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەیان گفتوگۆكردن بووە لە پڕۆسەی وردبینی نەوت و غاز لە ھەرێمی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "بەپێی یاسای نەوت و غاز كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، ھەرێمی كوردستان پابەندكراوە بەوە كە پێویستە وردبینی بكات بە پرۆسەی دەرھێنان و ھەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت، ھەر ئەو یاسایە ئێمەی پابەندكردووە كە كۆمپانیای بیانی بۆ وردبینی كردن لەم پرۆسەیە بێنینە ھەرێمی كوردستان".

راشیگەیاند: "دەتوانم ئەوە رابگەیەنم لەپێناو شەفاف كردنی پرۆسەی نەوت لە ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ھەنگاوی گرنگمان ناوە، دوو كۆمپانیای ناسراوی بیانیمان ھێناوە بۆ وردبینكردن لە پرۆسەكە بكەن".

سەرۆكی حكومەتی ھەرێم ئەوەشی خستەڕوو: "هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ مانگی 5ی 2014 ده‌ستپێكردووه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی 2ی 2014، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕا".

هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو پاڵاوگه‌كانی كوردستان وردبینی ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت له‌و پارەیەی كه‌ وه‌ك شیرینی وه‌رگیراوه"‌.

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌وان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمارییان داوه‌ته‌وه‌ به‌ فه‌رمی و ئاماده‌یی خۆیان نیشاندوه‌، هه‌ر كاتێك به‌غدا بۆ گفتوگۆ ئاماده‌ بێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ ده‌بین.

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "كۆبوونەوە لەنێوان لیژنەكانی ھەردوولامان ھەبووە، بەڵام تا ئێستا مووچەی ھیچ وەزارەتێك نەگەیشتووەتە ھەرێمی كوردستان".

لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەگەر بەغدا دەیەوێت داتاكانی نەوتی ھەرێمی كوردستان بزانێت، ئێمە ئامادەیین پێیان بدەین، پەرلەمان یان حكومەتی بەغدا بێت دەتوانین داتاكانیان پیشان بدەین، چونكە ئێمە ویستومانە بە شەفافیەتەوە كار بكەین".