نێچیرڤان بارزانی بۆ كوردستان 24: وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆمارمان داوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكه‌ین، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌یه و هیواداریشن دانیشتن له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانیش ئاسایی بكرێنه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، توركیا دراوسێیه‌كی گرنگه و هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، تا ئێستا نه‌زانراوه هیچ لایه‌نێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بووبێت، له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌ته‌وه و كۆمیسیۆن به روونیش داوای ئه‌و پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كردووه.
روونیشی كرده‌وه، دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن ده‌بیت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردن بۆ هاووڵاتییان و شه‌رعیه‌تی هه‌رێم و ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه، گرنگه و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت.
له باره‌ی وردبینی له داهاتی نه‌وت، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، كۆمپانیا دیلۆیت وردبینی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2017ی ته‌واو كردووه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پرۆسه‌ی وردبینی له سه‌ره‌تای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كات، كه له مانگی 5ی 2014دا ده‌ستیپیكرد به‌و پێیه‌ی له مانگی 2ی 2014 به‌غدا بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمپانیاكه وردبینی له‌و پارانه‌ش ده‌كات كه وه‌ك شیرینی نه‌وت وه‌رگیراون.
له باره‌ی لێدوانێكی راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆمار، كه راگه‌یاندبوو، هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ڵامی نامه‌ی سه‌رۆك كۆمارییان نه‌داوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆ، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد، ئه‌وان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمارییان داوه‌ته‌وه به فه‌رمی و ئاماده‌یی خۆیان بۆ گفتوگۆ نیشانداوه، هه‌ر كاتێك به‌غدا بۆ گفتوگۆ ئاماده بێت، ئێمه‌ش ئاماده ده‌بین.