كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندى لايه‌نه‌كان بڕيارێكى په‌سند كرد
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕياريدا رێگه بدات به‌و لايه‌نانه‌ى ناويان تۆمار كردووه به جيا يان به هاوپه‌يمانێتى له‌گه‌ڵ لايه‌نى ديكه‌دا به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران و گوته‌بێژى ره‌سمى كۆميسيۆن كه‌ريم ته‌ميمى له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كۆميسيۆن ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه بۆ به‌شداريكردنى لايه‌نه تۆماركراوه‌كان چ به ته‌نيا يان له‌گه‌ڵ لايه‌نى ديكه‌دا به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
گوتيشى: ئه‌و رێگه پێدانه ته‌نيا له بازنه‌يه‌كى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و رێوشوێنه‌ى گيراوه‌ته به‌ر هاوشێوه‌ى هه‌مان رێوشوێنى كۆميسيۆنه كه له هه‌ڵبژاردنى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا گرتبوويه به‌ر.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، رێسا و رێنماييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵبژاردن گۆڕانكارييان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
بڕياره له نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له عێراقدا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: به‌غدادنيوز
و:ئ.ر