ته‌ماته و سێ‌و زيانى جگه‌ره كێشان كه‌مده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ‌دا كه له زانكۆى جۆن هۆبكينزى ئه‌مريكايى ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ى وازيان له جگه‌ره كێشان هێناوه و به خواردنى ته‌ماته و سێ‌و دۆخى سييه‌كانيان به هێواشى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارى ئاسايى خۆى.
كۆليژى بلۆمبێرگى تايبه‌ت به ته‌ندرووستى گشتى له زانكۆكه رايگه‌ياندووه، ئه‌و جۆره خۆراكانه مادده‌ى ئه‌وتۆيان تێدايه كه زيانه‌كانى جگه‌ره كێشان كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر 650 كه‌س ئه‌نجامدراوه و ئه‌و كه‌سانه له 2002ه‌وه خراونه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه و دواى 10 ساڵ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشى ته‌ندرووستى سيه‌كانيان كراوه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، جگه‌ره كێشه‌كانى پێشوو، به هێواشى سيه‌كانيان ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى ئاسايى خۆى.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ى رۆژانه به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك سێ‌و و ته‌ماته ده‌خۆن، كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى سييه‌كانيان درووست ده‌بێت و ته‌مه‌نى سييه‌كانيان درێژتر ده‌بێت و ئه‌ركه‌كانى خۆيان به كارايى راده‌په‌ڕێنن.
ڤانيسيا گراسيا – لارسن، مامۆستاى ياريده‌ده‌ر له به‌شى ته‌ندرووستى نێوده‌وڵه‌تى كۆليژى بلۆمبێرگ رايگه‌ياند، ئه‌و توێژينه‌وه‌يه ده‌ريخستووه، خواردنى سێ‌و و ته‌ماته بۆ سييه‌كان پێويسته و پيربوونيان دواده‌خات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه جگه‌ره كێشيش نه‌بێت.
سه‌رچاوه: سه‌وا
و:ئ.ر