ئێران: به‌رپرسیارێتی ئاینده‌ی ناوچه‌كه له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌یه.. به‌تایبه‌ت عێراق
K24- هه‌ولێر:
ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به به‌رگریكردن له ئاینده‌ی ناوچه‌كه و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ده‌ڤه‌ره‌كه، له‌ناویشیاندا عێراق.
حاته‌می له گوتارێكدا له میانه‌ی دووه‌م كۆنگره‌ی ئه‌منی له‌تاران گوتی: "ئه‌مه‌ریكیه‌كان تێگه‌یشتنێكی وردیان بۆ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ناوچه‌كه نییه، ئێمه ئه‌وان به فاكته‌ری سه‌ره‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی له‌ناوچه‌كه ده‌زانین، له‌به‌رامبه‌ردا خۆمان به به‌رگریكار و پارێزه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ناسین".
حاته‌می ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌ی خۆی به به‌رپرسی داهاتووی ناوچه‌كه ده‌زانێت، بچووكترین نموونه‌ش بۆ ئه‌و راستییه، هاوكاری و پشتگیرییه سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانن بۆ عێراق و سووریا له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش".
به‌قسه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئێران "وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی له ناوچه‌كه به‌كارهێناوه و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ده‌كرێت سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ناوچه‌كه له‌ڕێگه‌ی هێزی ئیسلامه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئه‌میر حاته‌می گوتیشی: "ئێمه هیچ باكمان له هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له 70 ساڵی رابردوودا باجێكی قورسی خستۆته سه‌ر ئێران و ناوچه‌كه به‌گشتی و، پێویسته ده‌ست له چه‌واشه‌كردنی دراوسێكانی ئێران و ورووژاندنی هزری ئیرانۆفۆبیا بهێنێت".
وه‌زیری به‌رگری ئێران پێداگیریشی كرد، "پرۆگرامی به‌رگری ئێران بریتییه له ئاشته‌وایی ناوچه‌كه و ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و پرۆگرامه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی هه‌رێمی به‌كاربهێنین"، گوتیشی، "وڵاته‌كه‌ی باوه‌ڕی به ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا هه‌یه، كه ده‌كرێت ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه په‌یڕه‌وی بكه‌ن".