ھەدەپە پێشنیازنامەیەك دەداتە پەرلەمان

داوا لە پەرلەمانی توركیا دەكات لە رووداوەكەی پاریس بكۆڵێتەوە

K24 - ھەولێر

ھەدەپە پێشنیازنامەیەك دەداتە پەرلەمانی توركیا بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی پاریس بە پشتبەستن بە دانپێدانانی دوو ئەندامەكەی میت كە لەدەست پەكەكەدا دیلن.

فەلەكناس ئوجا، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بە ئاژانسی ھەواڵی مەزۆپۆتامیای راگەیاندووە: "ساكینە جانسز، دامەزرێنەری پەكەكە و دوو چالاكوانەكەی دیكە لە پاریس لە كاتێكدا تیرۆر كران، كە پرۆسەی ئاشتی لە ئارادابوو و یوركیا بە دۆخیكی سەقامگیردا تێدەپەڕی، خواستێك ھەبوو بۆ ئەوەی زیان بەو پرۆسەیە بگەیەندرێت. ساڵانە پێشنیازی لێكۆڵینەوەمان داوەتە پەرلەمان، بەڵام رەتكراوەتەوە".

ئوجا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: "بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی دوو ئەندامەكەی میت سەبارەت بە رووداوەكە خستوویانەتەڕوو، پێشنیازی لێكۆڵینەوەمان داوەتە پەرلەمان".

راشیگەیاند: "ئەو سێ كەسە لە لایەن میتەوە كوژراون و تا لێكۆڵینەوە نەكرێت و كەسانی بەرپرس لەرووداوەكە دەستگیر نەكرێن و دادگایی نەكرێن، ئەوا پێویستە ھەمیشە چاوەرێی كۆمەڵكوژی و رووداوی دیكەی لەو شێوەیە بین و بەو شێوەیەش سەقامگیری لە توركیا ھەرگیز دروست نابێت".

ئەمە لەكاتێكدایە لە دوو رۆژی رابردوودا میدیای پەكەكە، ڤیدیۆیی دانپێدانانی دوو ئەندامی دەزگای میتی توركیای بڵاوكرد، كە باس لەوە دەكەن ساكینە جانسز، دامەزرێنەری پەكەكە و دوو چالاكوانەكەی دیكە لە پاریس لەلایەن میت كوژراون.