سوودێكى سه‌رسوڕهێنه‌رى بيبه‌رى ره‌ش ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وێڕاى سووده زۆره‌كانى، توێژه‌ران گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى بيبه‌رى ره‌ش كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر دابه‌زانى كێش و له‌ناوبردنى چه‌ورى زياده هه‌يه.
ئه‌نجامى توێژينه‌وه زانستييه‌كان ئه‌وه‌شيان ده‌رخستووه، پێكهاته‌ى سرووشتى ناو بيبه‌رى ره‌ش كاريگه‌رييه‌كى زۆرى هه‌يه له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ى چه‌ورى زيانبه‌خشى جه‌سته.
توێژينه‌وه‌كه له هيندستان و سه‌ره‌تا له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامدراوه و تێيدا بيبه‌رى ره‌ش دراوه‌ته ئه‌و مشكانه‌ى كه سيستمى خۆراكيان پڕ كراوه له چه‌ورى و ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته له ژێر تاقيكردنهوهدا بوونه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و مشكانه‌ى بيبه‌رى رهشيان دراوه‌تێ رێژه‌ى چه‌ورى و شه‌كر له جه‌سته‌يان زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و ئێسكيان به‌هێزتر بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مشكانه‌ى ته‌نيا چه‌وريان دراوه‌تێ و بيبه‌رى رهشيان نه‌دراوه‌تێ.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا ماوه‌ى 22 هه‌فته ته‌نيا چه‌ورى دراوه‌ته مشكه‌كان و له هه‌فته‌ى 16هههمهوه بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته مادده‌ى بيبهرونال، له بيبه‌رى ره‌ش ده‌رهێنراوه و پێيان دراوه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و مادده‌يه دواى يه‌ك كاتژمێر رێژه‌ى شه‌كرى بۆ ئه‌ندازه‌يه‌كى زۆر له جه‌سته‌ى مشكه‌كان دابه‌زاندووه.
تيمى توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و مادده‌يه هاوكارى رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و خانه و كرۆمۆسۆمهكانى په‌يوه‌ست به قهڵهوييهوه ده‌كات.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى
و:ئ.ر