بازه‌كانی ئوستراڵیا دارستانه‌كان ده‌سووتێنن
K24- هه‌ولێر:
دوای چاودێریكردنێكی زۆر، ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر ئاشكرایانكردووه، كاتێك ئاگر به دارستانه‌كانی ئوستراڵیا ده‌كه‌وێت، بازه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی لقه داره‌كانی كه ئاگریان پێكه‌وتووه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، رووبه‌ری ئاگره‌كه فراوانتر بكه‌ن.
یه‌كێك له تیمی تویژه‌ران به‌ناوی مارك بۆنتا له زانكۆی به‌نسلفانیا له فێلادێلفیای ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "زۆرێك له باڵنده‌كان فێری ئه‌وه بوونه، كاتێك ئاگری دارستانه‌كان له كوژانه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه دووباره ئاگره‌كه داده‌گیرسێننه‌وه، هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ش بوونه وێڕای هه‌موو مه‌ترسییه‌كان چۆن ئاگره‌كه بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی گیانه‌وه‌ره‌كان له‌ترسی ئاگره‌كه له په‌ناگاكانیان بێنه ده‌ره‌وه و ببن به نێچیرێكی به‌تام بۆ ئه‌و باڵندانه".
له‌كاتێكدا ئاگر یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر زۆربه‌ی گیانه‌وه‌رانی ئوستراڵیا، كه به‌هۆی وشكی كیشوه‌ره‌كه و نه‌بوونی به‌ربه‌ستی سروشتی بۆ رێگریكردن له ئاگره‌كه، ساڵانه رووبه‌رێكی فراوانی دارستانه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره به‌خێرایی ده‌سووتێن. گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی له‌مجۆره‌ش له ساڵی 2009 روویدا، كاتێك زیاتر له 400 هێكتار زه‌وی له دارستانه‌كان سووتان و، به‌و هۆیه‌شه‌وه 174 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، وێڕای له‌ناوچوونی له 5% له رووبه‌ری سه‌وزایی ئه‌و وڵاته.
وه‌ك بۆنتا و توێژه‌ره هاوكاره‌كانی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئاگر بۆ هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌كان كاره‌ساتی به‌دواوه نییه، به‌ڵكو به‌شێك له گیانه‌وه‌ره‌كان هه‌وڵ بۆ فراوانكردنی رووبه‌ری ئاگره‌كه ده‌ده‌ن و، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانه‌كان په‌ل بۆ مرۆڤه‌كانیش ده‌هاوێژن و، كۆنترۆڵكردنیشی كارێكی سه‌خته.
بۆنتا ده‌شڵێت، جگه له‌و دۆزینه‌وه نوێیه‌ی كه له‌توێژنه‌وه‌كه‌دا ئاشكرایانكردووه، پێشتریش خه‌ڵكی ئوستراڵیا چاودێری ئه‌و دیارده‌یه‌یان كردووه و ناویان له‌و بازانه ناوه "باڵنده‌كانی ئاگرین" "Milvus migrans" و"Haliastur sphenurus" و"Falco berigora"، كه به‌درێژایی مێژوو ئه‌و باڵندانه رۆڵیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانه‌كانی ئوستراڵیادا هه‌بووه و، خه‌ڵكیش به‌چاوی خۆیان بینیویانه.