دووکەڵ و بۆنی بیرە نەوتەکان خەڵکی باعەدرێ هەراسان دەكات

"تووشی چەندین نەخۆشی بوونە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2743a5d9-4f5f-43b2-a4c0-a1a581d64908/011118BPV.ism/manifest

K24 - دھۆك

دووکەڵ و بۆنی بیرە نەوتییەکان هاووڵاتیانی ناحیەی باعەدرێی سەربە قەزای شێخانی نیگەران کردووە، وەك خۆیان باسی دەکەن منداڵەکانیان بەهۆی دووکەڵ و بۆنی ناخۆشی بیرە نەوتییەکان دووچاری چەندین نەخۆشی بوونەتەوە، قایمقامی قەزای شێخانیش دەڵێ "بیرە نەوتییەکانی سنووری باعەدرێ بە گوێرەی پێوەری زانستی لێدراون و بەهیچ شێوەیەك کاریگەری لەسەر تەندروستی هاووڵاتیانی ناوچەکە نییە".

خێری سوهەین، دانیشتووی باعەدرێ بە كوردستان24 راگەیاند: "شەوانە منداڵەكانمان ناتوانن بخەون، لەبەر بۆنی نەوت".

ھاووڵاتیەكی دیكەی باعەدرێ بەناوی جوقی خەلەف، دەڵێت: "زۆر لە ھاووڵاتیانی باعەدرێ بەتایبەتی بە تەمەنەكان بەھۆی دووكەڵ و بۆنی نەوت تووشی تەنگە نەفسی بوونە".

سەردار یەحیا، قایمقامی قەزا شێخان بە كوردستان24 راگەیاند: "خەڵكی شێخان دڵنیا دەكەینەوە، بیرە نەوتییەكان ھیچ زیانی بۆسەر تەندرووستی ھاووڵاتیان نابێت، چونكە بە گوێرەی پێوەری زانستی لێدراون".