بە ڤیدیۆ.. ناوبژیوان لە یارییەکی خولی فڕەنسی لە یاریزانێک دەدات و بە کارتی سووریش دەیکاتە دەرەوە
K24- هەولێر
لە یارییەکی گەڕی بیستەمی خولی یانە پلە یەکەکانی فڕەنسا رووداوێکی سەیروسەمەرە روویدا و ناوبژیوانی یارییەکە لە یاریزانێکی دا و دواتر بە کارتی سوور کردییە دەرەوە.
شەوی رابردوو لە یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و نانت کە شازدەکانی پاریس بە گۆڵێکی ئانخێل دی ماریا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا تۆنی چاپرۆنی ناوبژیوانی یارییەکە کەوت و هەوڵی دا لە دیێگۆ کارلۆسی یاریزانی یانەی نانت بدات و ئەو یاریزانەی بە هەوڵدان بۆ کەوتنی تۆمەتبارکرد، هەر بۆیە بە کارتی سوور لە یارییەکە کردیە دەرەوە.