رووسیا ئاماده‌ی نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ نێوه‌ندگیریی له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و داوای وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/1/2017 له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساڵانه‌یدا قسه‌ی بۆ میدیاكان كردووه‌و له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له مۆسكۆ گوتوویه‌تی: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، مۆسكۆ ئاماده‌یه نێوه‌ندگیریی بكات و ئاماده‌ین هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان له‌وباره‌یه‌وه بده‌ین".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان و شاری عه‌فرین هاتووه‌ته ئاراوه‌و سوپای توركیا هێزی بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كه كۆكردووه‌ته‌وه، لاڤرۆڤ داوای راوه‌ستاندنی هێرشی سه‌ر شاره‌كه‌ی كردووه".
له‌باره‌ی پێێكهێنانی هێزێكی تایبه‌تیش بۆ پاراستنی سنوور له رۆژئاوای كوردستان كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان" سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ره‌خنه‌ی لێگرتووه‌و به نایاسایی ناوی بردووه".
به‌ڵام لاڤرۆڤ لە بارەی گەلی کورد لە سوریا وتی: کوردیش وەک پێکھاتەیەکی سوریا دەبێت مافەکانیان بەرجەستە بکرێت.