حیكمه‌ی حه‌كیم حه‌شد له عه‌بادی دوورده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له پێكهێنانی "هاوپه‌یمانی نه‌سر" عه‌بادی گورزێكی گورچكبڕی به‌ركه‌وت، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێكیهێنابوو، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ڵوه‌رین و په‌رته‌وازه بوون.
عه‌بادی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له هاوپه‌یمانێتی نه‌سر، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌نواند. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گووتی: "عه‌بادی چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌و به دڵی به‌شێك له گرووپه‌كان نه‌بووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كشاونه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه نزیكه له عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیران ویستوویه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه نه‌ته‌وه‌و ئیتینكه جیاوازه‌كان له خۆ بگرێت و ته‌نها تائیفی نه‌بێت. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه گرووپه كشاوه‌كان به‌و مه‌رجانه قایل نه‌بوون".
به‌ڵام موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در قسه‌ی جیاوازتری له‌و كه‌سه نزیكه‌ی عه‌بادی كرد، ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سری به تائیفه‌گه‌ری ناوبرد، مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵه‌كانیشی له‌و رێگه‌یه‌وه وروژاند و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق كرد.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا كه ئاگاداری دانووستانی نێوان قه‌واره و حزبه و گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه، به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه: "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی پێكهێنرا، به‌رگه‌ی په‌یوه‌ستبوونی لایه‌نی دیكه‌ی نه‌گرتووه، عه‌بادیش هه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی پێگوتوون، چونكه به‌هۆی زۆری لایه‌نه‌كان ده‌نگه‌كان په‌رت و بڵاو ده‌بوون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك له لایه‌ن و گرووپه‌كان كه ره‌زامه‌ندییان دابوو بچنه هاوپه‌یمانێتی نه‌سره‌وه، توشی شۆك بوون كاتێك بینیوویانه عه‌بادی له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه رێككه‌وتووه. هه‌ر چه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا هیچ سه‌رنجێك له‌سه‌ر ره‌وتی حیكمه و هیچ گرووپێكی دیكه نه‌بووه، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆز كردووه. بۆیه لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌تایبه‌تی رێكخراوی به‌در و عه‌سائیب، به‌پێویستیان زانیوه له "هاوپه‌یمانێتی نه‌سر" بكشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی بزانێت".
دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی چوونه ده‌ره‌وه، ئێستا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێن: "فه‌تح رووه‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت خۆی په‌یوه‌ستی كاروانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، نووری مالیكی بكات و بچێته پاڵ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاساوه. له هه‌مان كاتدا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هاتبێته ئاراوه، لیسته‌كه‌ی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی بچنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه. ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ش لای چاودێران به دوور نازانرێت، له كاتێكدا شێوه و قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كان دوو دڵی زۆری بۆ لایه‌نه‌كان درووستكردووه.
ئه‌وانه‌ی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی كشاونه‌ته‌وه (رێكخراوی به‌در، كوتله‌ی سادقوونی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، گردبوونه‌وه‌ی میللی داهاتوو، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له عێراق، كه‌تیبه‌كانی جوندولئیمام، بزووتنه‌وه‌ی سدق و عه‌تا، حزبی ته‌لیعه‌ی ئیسلامی، سه‌رایای خوراسانی، كوتله‌ی مونته‌سرون، سه‌رایای جیهاد، كوتله‌ی وه‌فا و گۆڕان، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی، رێكخراوی كاری ئیسلامی، بووتنه‌وه‌ی 15ـی شه‌عبان، پارتی پیشه‌گه‌ران بۆ بونیاتنان و كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی بوون.
له‌باره‌ی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌و لیست و گرووپانه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه: "عه‌بادی هه‌ڵه‌ی كردووه كاتێك رێگه‌یداوه هه‌ندێك له گه‌نده‌ڵه‌كان بخزێنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه‌وه".