"كۆنفیدراڵی چاره‌سه‌ره‌"

فه‌لاح مسته‌فا: ئەگەر حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیانەوێت کورد بەشێک بێت لە عێراق ئەوا دەبێت ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق گۆڕانکاری بەسەردابێت

K24 - هه‌ولێر:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، باشترین سیستەم بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی عێراق بوونی سیستەمێکی کۆنفیدراڵییە.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا، کە لە رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاوکراوتەوە رایگەیاند، سەرلەنوێ بوونیادنانەوەی سیستەمی سیاسی لە دوای ساڵی 2003 لە عێراق بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی تائیفی شکستیهێناوە. 

گوتیشی، ئەگەر حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیانەوێت کورد بەشێک بێت لە عێراق ئەوا دەبێت ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق گۆڕانکاری بەسەردابێت.

راشیگەیاند، دەکرێت سیستەمی ئێستای عێراق ببێتە سیستەمێکی کۆنفیدراڵی. ئاماژەی بەوەشدا، نکۆڵیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان پاشەڕوژێکی خراپی دەبێت.