سه‌د ژنه هونه‌رمه‌ندى فه‌ره‌نسى پشتيوانى گێچه‌ڵى سێكسى پياوان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ژنه ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسايى كاثرين دينۆڤ و 99 ژنه هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌رى ديكه‌ى فه‌ره‌نسا واژووى پشتگيريان بۆ گێچه‌ڵى سێكسى پياوان كۆكرده‌وه و به‌رگرى له‌و پياوانه ده‌كه‌ن كه به گێچه‌ڵى سێكسى تۆمه‌تبار كراوون.
رۆژنامه‌ى گارديان بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌د ژنه نامهيهكى هاوبهشيان دژى (هه‌وڵى راوكردنى تارماييه‌كان) كه له ناوه‌ندى هونه‌رى و رۆشنبيرى خۆرئاوادا
بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا رايانگه‌ياندووه، كه گێچه‌ڵى سێكسى هاوشێوه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى تاوان نييه.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: "هيچ گومانى تێدا نييه ده‌ستدرێژى سێكسى تاوانه، به‌ڵام هه‌وڵى سه‌رنجڕاكێشان و خه‌ڵه‌تاندن له هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌ى رۆژانه‌ش بێت و ده‌ست بۆ بردنيش بێت، وه‌ك ده‌ستدرێژى سێكسى تاوان نييه".
له نامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، زۆرێك له پياوان كار و پيشه‌يان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوێريان هه‌بووه ده‌ست له ئه‌ژنۆى كه‌سێك بده‌ن يان ماچێكى روومهتى بكه‌ن، به‌و هۆيه‌وه ناوبانگيان شێوێندراوه ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له شوێنى كاردا هه‌ندێك باسى گهرموگوڕيان له‌گه‌ڵ ژنان هێناوه‌ته به‌ر باس".
له نامه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌يه خه‌ڵك ناچار ده‌كات به‌و په‌ڕى وريايى و هۆشدارى تونده‌وه بێت و هه‌موو وشهيهكى بخاته ژێر چاودێرييه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى شه‌پۆلى ره‌خنه و برينداركردن نه‌بێته‌وه. ئه‌و ژنانهشى كه ئه‌و رێسايانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه به خيانه‌تكار و هاوسۆز له‌گه‌ڵ پياوان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
كاثرين دينۆڤ، يه‌كێك بووه له ئه‌كته‌ره هه‌ره به‌ناوبانگ و شۆخهكانى چه‌ند ده‌يه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌رى فه‌ره‌نسا و له چه‌ندين فيلمدا رۆڵى پاڵه‌وانى گێڕاوه له‌وانه فيلمى (The Umbrellas of Cherbourg - 1964) و فيلمى (Repulsion 1965) و فيلمى (8 Women).
له سه‌ره‌تاى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، شه‌پۆلێكى ئابڕووچوونى سێكسى و هه‌واڵى گێچه‌ڵى سێكسى رووبه‌ڕووى ئه‌ستێره‌كانى هونه‌ر و سينه‌ما له خۆرئاوا بووه‌ته‌وه. به تايبه‌تى ئه‌ستێره‌كانى هۆليوود. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه ده‌رهێنه‌رى سينه‌مايى ئه‌مريكى به‌ناوبانگ هارڤى وينشتاين تۆمه‌تى رووبه‌ڕوو كرايه‌وه.
هه‌روه‌ها تۆمه‌ت ئاراسته‌ى هه‌ريه‌ك له كيڤن سباسى و چارلى چين، سيلفستهر ستالۆنى، لارس ڤۆن ترير، ستيڤن سيگال داستن هوفمان كرا.