تره‌مپ: وه‌رن بۆ ئه‌مریكا
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی پێشووتری كه دژی په‌نابه‌ران و كۆچه‌ران بوو، ئێواره‌ی سێشه‌ممه 16/1/2017 رایگه‌یاندووه: "ده‌مانه‌وێت پێشوازی له كۆچه‌ره‌كان بكه‌ین" ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌یه كه هه‌فته‌ی رابردوو له زاری تره‌مپه‌وه لێدوانی دژ "سوكایه‌تی" به كۆچه‌ر و په‌نابه‌ران و بڵاوكرایه‌وه كاتێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له كۆشكی سپی قسه‌ی كردبوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كازاخستان "نوور سوڵتان نزارباییڤ" له ئۆڤاڵ ئۆفیسی كۆشكی سپی كۆبووه‌ته‌وه، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر دۆسێی كۆچ گوتوویه‌تی: "ده‌مه‌وێت له هه‌موو شوێنێكه‌وه بێنه ئه‌مریكا".
قسه‌كانی تره‌مپ له كاتێكدایه، له رۆژی سێشه‌ممه‌وه مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر كۆچ و په‌نابه‌ریی درووستبووه، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌دا بووه كه كۆماری و دیموكراته‌كان، هه‌وڵیان ده‌دا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن تا دۆسێی سه‌دان هه‌زار كۆچه‌ر و په‌نابه‌ر ساغكه‌نه‌وه كه به گه‌نجی گه‌یشتوونه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو مافی نیشته‌جێبونیان لێ سه‌نرابووه‌وه كه له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما پێیاندرابوو.