سووریا هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی سووریا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكووری وڵاته‌كه هاته ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ره‌نگاریی هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا ده‌بینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18/1/2018 جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی سووریا ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا ببنه‌وه".
فه‌یسه‌ڵ میقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی سووریا ئاماده‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا بكه‌نه ئامانج، ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر سووریا".
پێشتر عومه‌ر ئۆسێ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا رایگه‌یاندبوو: "له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌په‌گه و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سووریا و رووسیا له بنكه‌ی سه‌ربازی حمیمیم كۆبوونه‌وه هه‌بووه‌و به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین تووشی شۆك ده‌بێت".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سووریا له بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه و رایگه‌یاندووه: "پێویستمان به دۆلاری ئه‌مریكا نییه تا وڵاتی پی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نایاساییه".
کێشەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکاش لەسەر عەفرین قوڵتر دەبنەوە و مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا هێرشی تووند دەکاتە سەر ئەمریکا و دەڵێ: "بڕوایان بە ئەمریکا نییە و ئەو وڵاتەش راسگۆیانە سیاسەت ناکات".
چاوشئۆغڵۆ رایگەیاند: "ئەمریكا بەڵێنەكانی لەبارەی منبج و رەققە جێبەجێ نەكردووە و درووستكردنی ھێزی نوێ لە سووریا زیان بە پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا دەگەیەنێت".