شارێكی ئه‌ڵمانیا ده‌رگا به رووی په‌نابه‌ران داده‌خات
K24 - هه‌ولێر:
شارێكی ئه‌ڵمانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات، ده‌رگای به رووی په‌نابه‌ران داده‌خات و چیدیكه داوای په‌نابه‌رێتی له هیچ كه‌سێك وه‌رناگرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ش دوای پێكدادانی ژماره‌یه‌ك گه‌نجی په‌نابه‌ری سووری له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێكی ئه‌ڵمانی توندڕه‌و هات.
رادیۆی ئه‌ڵمانیا به زمانی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تی برندنبێرگ رایگه‌یاند، شاری كوتبوس بڕیاریداوه چیدیكه داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رنه‌گرێت.
شاری كوتبوس له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا، ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام پێكدادان له‌نێوان گه‌نجانی په‌نابه‌ری سووری و گه‌نجانی توندڕه‌وی ئه‌ڵمانیا، كه به نازییه نوێیه‌كان ناسراون، رووده‌دات.
رادیۆكه روونیشی كردووه‌ته‌وه، توندوتیژییه‌كان دوای پێكدادانی دوو هه‌رزه‌كاری په‌نابه‌ری سووری له‌گه‌ڵ دوو هه‌رزه‌كاری ئه‌ڵمانی، په‌ره‌یان سه‌ند.
به هۆی پێكدادانی ئه‌و 4 كه‌سه‌ش، هه‌رزه‌كارێكی ئه‌ڵمانیا به چه‌قۆ برینداركرا و پۆلیسیش هه‌رزه‌كاره سوورییه‌كانی ده‌ستگیر كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌ستپێكردووه.
توندوتیژییه‌كانیش له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه به‌رده‌وامییان هه‌یه.