ئه‌كته‌رێكی فیلمه سێكسییه‌كان خووێكی تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ستۆرمی دانیێلز، ئه‌كته‌ری فیلمه سێكسییه‌كان، خووێكی سه‌یری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات، ئه‌ویش سه‌یركردنی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه له باره‌ی ماسی "قرش".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌و ئه‌كته‌ره باسی له‌وه كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ خووی به سه‌یركردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه گرتووه، به‌ڵام زۆر له قرش ده‌ترسێت و هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه كه ئه‌و ماسییه به یه‌كجاری له‌ناو بچێت.
ئه‌كته‌ره‌كه بۆ رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له ساڵی 2011 له شوێنی تایبه‌تی تره‌مپ له هۆتێلی بیڤه‌رلی هیلز به یه‌كه‌وه ژه‌مه نانێكیان خواردووه و سه‌یری به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی تایبه‌تییان به‌و جۆره ماسییه كردووه.
ئه‌كته‌ره‌كه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "ئین ته‌چ"ی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2011، ئه‌و قسانه‌ی كردووه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكه رۆژی هه‌ینی رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دانییڵز ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌ی له هۆتێله‌كه ماوه‌ته‌وه، تێبینی ئه‌و خووه‌ی تره‌مپی كردووه.