یانه‌ی زاخۆ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد
یانه‌ی زاخۆ له دوای تێپه‌ڕبوونی 9 یاری له خولی نایابی عێراق یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، كاتێك له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی سه‌ماوه‌ی میوانی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 21 جه‌نیوه‌ری 2018، یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی سه‌ماوه‌ی كرد، له خوله‌كی 24 تیپی میوان له رێگه‌ی ئه‌حمه‌د حسێن پێشكه‌وتن، به‌ڵام زۆری نه‌برد یانه‌ی زاخۆ له خوله‌كی 36 له رێگه‌ی جودیل كامۆیانی كامیرۆنی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه كۆتایی بێت، میران خه‌سرۆی كاپتنی زاخۆ به لێدانی پێناڵتی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و له گێمی دووه‌میش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامی یارییه‌كه رووینه‌دا.
یانه‌ی زاخۆ به 7 خاڵ له خانه‌ی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت، زاخۆ یاری داهاتووی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێت.