لاڤرۆڤ: ئه‌مریكا به نهێنی چه‌ك ده‌داته هه‌سه‌ده
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: ئه‌مریكا به شاراوه‌یی چه‌ك ده‌داته هه‌سه‌ده و مۆسكۆ له ده‌ستپێشخه‌ری فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌ندامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی سووریا كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجام بدرێت، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/1/2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا گووتی: "چالاكییه‌كانی ئه‌مریكا له سنووری سووریا ئیستیفزازی و به‌ئه‌نقه‌ستن".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ڵێن، ئه‌مریكا له به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی سووریا، شه‌رعییه‌ت به ھێزی جێگره‌وه ده‌دات، واشنتن به نهێنی چه‌ك ده‌داته ئه‌و گرووپانه كه هاوكاریی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م و پێش هه‌موویان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی".
لاڤرۆڤ ده‌ڵێت: "مۆسكۆ له‌باره‌ی ره‌وشی عه‌فرین، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن و رێز له ئاشتی هه‌رێمایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرن".
له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوپای سووریای ئازاد بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌نجامیانداوه، لاڤرۆڤ گوتوویه‌تی: "داواكارین رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگیرێت".
به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" پێشتر له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی رووسیاوه رایانگه‌یاند "مۆسكۆ خیانه‌تی لێكردووین".
هه‌روه‌ها ئاڵدار خه‌لیل، سه‌ركرده‌ی ته‌ڤده‌م ده‌رباره‌ی رووسیا له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گوتبووی: "رووسیا داوای لێكردووین عه‌فرین راده‌ستی رژێمی سووریا بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ره‌تمانكردووه‌ته‌وه، چونكه خاكی خۆمان راده‌ستی كه‌س ناكه‌ین".