لاڤرۆڤ: ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پشتگوێخستنی هه‌ستیاریی پرسی كورد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ی له ئه‌مريكا گرت و رايگه‌ياند، ئه‌مريكا به‌رده‌وامه له پشتگوێخستنى هه‌ستياريى پرسى كورد و هانى جياخوازى كورده‌كان ده‌دات.
لاڤرۆڤ رايشيگه‌ياند، هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی لە سۆچی، کوردەکانیش بانگهێشت دەکرێن.
له باره‌ى هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی هێزی ئه‌منی له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ توركیا و عێراقدا گرت و گوتی: ''ئەمریکا یان ناتوانێت لە دینامیکە جۆراوجۆرەکانی سووریا تێبگات یان بە مەبەست هەنگاوی ئیستیفزازیی دەنێت''.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا یه‌مه‌نییه‌كه‌ی له مۆسكۆ، لاڤرۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێشهاته‌كانی سووریا هه‌ڵسه‌نگاند و گوتيشى: "ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاتێكی جێگره‌وه بۆ رژێم له جوگرافیایه‌كی بەرفراواندا ده‌سته‌به‌ر بكات. چه‌كی مۆدێرن بۆ ئه‌وانه دابین ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌سه‌ده كه له چه‌كداره كورده‌كان پێكهاتووه".
ناوبراو پلانی ئه‌مریكای بۆ دروستكردنی هێزی ئه‌منی له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ توركیا و عێراقدا وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "دواتر چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی نا په‌سه‌ند له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه بڵاوكرایه‌وه. به‌ڵام چالاكییه‌كان بۆ پێكهێنانی ئه‌و پێكهاته‌یه به‌رده‌وام بوو. ئەمریکا یان ناتوانێت لە دینامیکە جۆراوجۆرەکانی سووریا تێبگات یان بە مەبەست هەنگاوی ئیستیفزازیی دەنێت''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مریكای به هه‌وڵدان بۆ جيابوونه‌وه‌ى كورد تۆمه‌تبار كرد و گوتى: "ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پشتگوێخستنی هه‌ستیاریی پرسی كورد و ره‌هه‌نده‌كانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامه له هاندانی جیاكاری له‌نێو كورداندا".
هه‌روه‌ها گوتى: "هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی لە سۆچی، کوردەکانیش بانگهێشت دەکرێن".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ