هه‌ولێر لیژنه‌كه‌ی به‌غدا سه‌رپشك ده‌كات
K24 - ھەولێر
دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی عێراق، وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلان له هه‌ردوو وه‌زاره‌ته رایانگه‌یاند "داوامان كردووه تا كاره‌كانی لیژنه‌كه ته‌واو ده‌بێت، به‌غدا مووچه‌یه‌ك بنێرێت، لیژنه‌كه‌ش قایل بووه".
لیژنه‌یه‌كی 16 كه‌سی سه‌ر به دیوانی چاودێری دارایی له به‌غداوه هاتوونەتە ھەولێر، ده‌یانه‌وێ وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ده‌رگای بۆ لیژنه‌كه خستووەته سه‌ر پشت و ده‌ڵێت، چی ده‌یانه‌وێ با بیكه‌ن، چونكه ئێمه له یاسا و ده‌ستوور ده‌رنه‌چووین.
یوسف عوسمان، به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ھەر فەرمانبەرێك كە دامەزراوە بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ دامەزراوە، ھیچ دامەزراندنێك لە دەرەوەی یاسای بودجەی حكومەتی عێراق نەكراوە".
لیژنه‌كه بووەته دوو تیم، هه‌ر تیمێك له هه‌شت كه‌س پێكدێت و تایبه‌ته به وه‌زاره‌تێك، ده‌یانه‌وێ لیستی مووچه‌خۆران هه‌ڵبده‌نه‌وه و وردبینی تێدا بكەن.
د. ڤیان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بە كوردستان24 گوت: "ھەموو زانیارییەك دەدەین بەو لیژنەیە و ئاسانكاری تەواویان بۆ دەكەین و پاڵپشتیان دەكەین، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دابین بكەن".
هه‌ردوولا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌كه به به‌رهه‌مدار وه‌سفده‌كه‌ن، لیژنه‌كه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و سه‌ردانی سه‌رجه‌م پاریزگاكان ده‌كه‌ن، ناردنی مووچه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن به‌غدا له‌كاتی كاركردنی لیژنه‌كه، وه‌ك به‌رپرسانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێن، نیاز پاكی به‌غدا پیشاندەدات.
داڕشتنەوە: ھ.م