ئایا كلیان مباپێ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری ده‌كات؟
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه مباپێ به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی یاری رابردووی به‌رامبه‌ر لیۆن، بۆ ماوه‌ی 2 مانگ دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ناتوانێت به‌شداریی له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام پاریس سانجێرمان به‌خێرایی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و موژده‌یه‌كی خۆشی بۆ هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23 جه‌نیوه‌ری 2018، پاریس سانجێرمان به فه‌رمی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی كلیان مباپێ هاته ده‌نگ و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسیدار نییه.
پاریس سانجێرمان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌نجامی زۆربه‌ی پشكنینه‌كانی مباپێ ئه‌ڕێنی و دڵخۆشكه‌ره و له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌موو شتێك له باره‌ی ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت به‌شداریی یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له خولی فره‌نسا بكات.
كلیان مباپێ له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی به قورسی له‌گه‌ڵ (ئانتۆنی لۆپێز)ـی گۆڵپارێزی لیۆن به‌ریه‌ككه‌وتن، به‌مه‌ش له خوله‌كی 36 به ناچاری یاریگه‌ی جێهێشت و جۆلیان دراكسله‌ر هاته شوێنه‌كه‌ی، دواتر یانه پاریسییه‌كه یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند.
له یاری چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له 14ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌بێته میوانی یانه‌ی ریال مه‌درید، دواتر له 3/3/2018 له یاری گه‌ڕانه‌وه له پاریس هه‌ردوو یانه به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.