زیاتر لە 50 سەربازی توركیا لە عەفرین كوژراون
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكان لە شەڕی دوێنێی نێوان ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) و سوپای توركیا، 53 سەربازی توركیا كوژراون.
بەپێی ئامارێك كە لە ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگە بڵاوكراوەتەوە: "لە شەڕی دوێنی نێوان شەڕڤانانی ھەسەدە و سوپای توركیا لە گوندەكانی قەستەل جندۆ و تەل جبرین و قەرابابا، 53 سەربازی توركیا كوژراون و 38 سەربازی دیكەش برینداربوونە".
له رۆژی 20/1/2018 سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوپای سووریای ئازاد، هێرشیان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری ده‌ستپێكردووه و زیاتر له هه‌فته‌یه‌كیشه بۆردوومان و بۆمبابارانكردنی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه، بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن ھەسودەوە بڵاوكراونەتەوە، 17 كه‌سی سڤیل به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه شه‌هید بوون و 28 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.