150 چه‌كداری داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: "رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی بۆمبابارانكردنی فڕۆكه‌كانه‌وه، له ناوه‌ڕاستی دۆڵی فورات له سووریا، 150 چه‌كداری داعش كوژراون".
ئه‌و بۆمبابارانه نوێیانه هاوكاتی داخوازی ئه‌مریكایه له توركیا، تا له پرۆسه‌ی هێرشكردنه سه‌ر شاری عه‌فرین و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا، دان به‌خۆیدا بگرێت و ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر جه‌نگی داعش.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یشیداوه كه تا كاتێكی دیارینه‌كراو هێزه‌كانیان له سووریا ده‌هێڵنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژێكی فراواندایه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له داعش بگیرێت تا جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه و سه‌رله‌نوێ رێگای دیپلۆماسی بۆ له ده‌سه‌ڵات لادانی به‌شار ئه‌سه‌د درێژبكه‌نه‌وه‌و سنوورێك بۆ هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا دابنێن.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "بۆمبابارانه‌كان زۆر ورد و ئامانجدار بوون، هه‌واڵگری زانیاری چڕ و وردی خستووه‌ته به‌رده‌ست و له پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی و كۆنترۆڵی داعش له دۆڵی فورات دڵنیا بوونه‌ته‌وه".
بۆمبابارانه‌كان له نزیك شه‌عفه‌ی سووریا كراوه‌و 145 تا 150 چه‌كداری داعش كوژراون. هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش كه ئه‌مریكا پاڵپشتیان ده‌كات، هاوكار بوون بۆ دیاریكردنی ئامانجه‌كه".