یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده توركیا به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسیكی باڵای هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" ده‌ڵێت: "توركیا بانگه‌شه بۆ درۆ ده‌كات و ئه‌و قسانه راست نییه كه باس له بوونی چه‌كدارانی داعش له باكووری عه‌فرین ده‌كه‌ن و ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت رای گشتی چه‌واشه بكات".
هه‌روه‌ها رێدوور خه‌لیل، گوته‌بێژ به‌ناوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 به ئاژانسی رۆیته‌رزی گوتووه: "هه‌موو جیهان ده‌زانن هیچ داعشێك له عه‌فریندا نییه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، به‌رپرسه كورده‌كه گوتوویه‌تی: "توركیا له راگه‌یاندنی ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده كه گوایه له شه‌ڕی عه‌فرین گیانیان له ده‌ستداوه، ژماره‌ی ناڕاست بڵاوده‌كاته‌وه‌و زۆر زیاده‌رۆیی ده‌كات"، هه‌رچه‌نده دانی به‌وه‌داناوه كه ژماره‌یه‌ك له شه‌ڕڤانه‌كانیان له ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"ـی توركیا گیانیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام خۆی له ئاشكراكردنی ژماره‌كه‌یان پاراستووه‌و هیچ زانیارییه‌كی به ئاژانسه‌كه نه‌داوه.
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ده‌یان سه‌ربازی توركیا و چه‌كداری میلیشیای سووریای ئازادیان كوشتووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی رانه‌گه‌یاندووه.