ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رایكردووه بۆ كیشوه‌رێكی دیكه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش، به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌فریقا رایكردووه‌و پێده‌چێت له وڵاتی (چاد) یان (نه‌یجه‌ر) بێت".
رۆژنامه بریتانییه‌كه له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "به‌غدادی رایكردووه‌و چووه‌ته ئه‌فریقا، ده‌یه‌وێت له‌و كیشوه‌ره‌وه سه‌رمایه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی ببوژێنێته‌وه".
سامح عید، شاره‌زای كاروباری گرووپه جیهادییه‌كان ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری زۆره به‌غدادی له ئه‌فریقا بێت، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ی له عێراق و سووریا هه‌ڵاتن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناجح ئیبراهیم، سه‌ركرده‌ی پێشووی گرووپێكی ئیسلامی ده‌ڵێت: "پێده‌چێت به‌غدادی له شوێنێكی وه‌ك باكووری وڵاتی چاد، یان ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و یاسا بێت له نێوان نه‌یجه‌ر و جه‌زائیر".
ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كان له عێراق و ئه‌وروپاش پێشتر ته‌ئكیدیان كردبووه‌وه كه به‌غدادی ماوه‌ی 18 مانگ له گوندێكی باشووری به‌عاج بووه له رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌وێوه چووه‌ته ئه‌لبوكه‌مالی سنووری سووریا و عێراق.