ھەسەدە: 7 سەربازی دیكەی توركیا لە عەفرین كوژران

"شەڕڤانان ھێرشیان كردە سەر سوپای توركیا"

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رایدەگەیەنێت، لە شەڕی دەوروبەری عەفرین لەنێوان شەڕڤانانی ھەسەدە و سوپای توركیا، 7 سەربازی دیكەی توركیا كوژراون.

ئاژانسی ھاوار، نزیك لە ھەسەدە بڵاویكردەوە: "شەڕڤانانی ھەسەدە ئەمڕۆ لە دەوروبەری گوندەكانی شێخ عیسا و شەلای ناوچەی شەھبا، سەر بە كانتۆنی عەفرین ھێرشیان كردەسەر سوپای توركیا و لە ئەنجامدا 7 سەربازی توركیا كوژران و تانكێك و ئۆتۆمبێلێكی سەربازیش تێكشكێندران".

رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" و به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ به‌ ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.

ئۆپراسيۆنه‌كه‌ وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.