یانه‌ی زاخۆ له‌ خولی نایابی عێراق به‌ قورسی سزا درا

هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێ گه‌یشت

یانەی زاخۆ لەلایەن لێژنەی تەمبێکردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە سزادرا.
بەهۆی هەڵسوکەوتی هاندەرانی یانەی زاخۆ لە دوایین یاریی یانەکە لە بەرامبەر سەماوە کە زاخۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لێژنەی تەمبێکردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا یانەی زاخۆ دوو یاریی داهاتووی خولەکەی لە یاریگەی خۆی بەبێ هاندەر ئەنجام بدات و یارییەکیان لە یاریگەی خۆی و یارییەکی دیکەش لە هەولێر بکات.
وشیار دۆبانکی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ لە لیدوانێکی بۆ کوردستان24 لەبارەی سزایەکەی سەر یانەکەیان رایگەیاند، ئەم بڕیارە بڕیارێکی تاکلایەنەی تەها ئەبوحه‌لاد سەرۆکی لێژنەی تەمبێکردنی فیدراسیۆنەکەیە و بڕیارمان داوە تانە لەم بڕیارە بدەین و نووسراوێک ئاڕاستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بکەین.